به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری نێردراوی کوردپرێس بۆ عه‌فرین، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیا ژماره‌یێک ده‌که‌ڵی مۆبایل و ژێرخانه ئینته‌رنێتییه‌کانی کانتۆنی عه‌فرینیان کرده ئامانج و ماوه‌ی دوو ڕۆژه هه‌ندێ تۆڕی بێ ته‌ل له‌و ناوچه‌یه پچڕاوه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که ده‌که‌ڵی تۆڕی mtnی ئینته‌رنێتی و mtnی مۆبایل و هه‌روه‌ها هێڵه‌کانی "سووریا ته‌ل" کراوه‌ته ئامانج و ئه‌و تۆره مۆبایل و ئینتهرنێتانه پچڕاوه.
ئه‌ندازیارانی عه‌فرینی سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ن. ئه‌وه له حاڵێکدایه که سوپای تورکیا چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاندبوو که په‌یوه‌ندیی عه‌فرین له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌که ده‌پچڕێت.
له ئێستادا ته‌نها په‌یوه‌ندیی تۆڕی ئینته‌رنێتی زه‌وینی و کابلی له‌و ناوچه‌یه‌دا نه‌پچڕاوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment