وره‌ی پێویست بۆ گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و هه‌ولێر هه‌یه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێت: وره‌ی پێویست بۆ گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و هه‌ولێر هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌دمه‌هدی شه‌هریاری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: بێ گومان ئه‌م سه‌فه‌ره‌ لاپه‌ڕه‌یێکی نوێ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو پارێزگا ده‌بێت چوونکه‌ به‌رپرسانی دوو پارێزگا وره‌ی پێویست و جیدییان بۆ لابردنی له‌مپه‌ڕه‌کانی گه‌شه‌ و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان هه‌یه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئامانجی ئێمه‌ به‌کارهێنانی دروست و به‌که‌ڵک له‌ هه‌موو ده‌فرایه‌تییه‌کانی ئابووری، بازرگانی، کشتوکاڵ و... له‌ نێوان دوو پارێزگایه‌ و له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو هه‌وڵی خۆمان به‌کار ده‌گرین.

پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ گومرکییه‌کانی نێوان دوو پارێزگای به‌ گرینگ وه‌سف کرد و وتی: به‌ چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ گومرکییه‌کان، زۆربه‌یێک له‌ له‌مپه‌ڕه‌کانی گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانییه‌کانی نێوان دوو پارێزگا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

ناوبراو زیادی کرد: هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین کۆمیته‌یێکی پسپۆڕی به‌ به‌شداریی به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یوه‌ندیداری هه‌ولێر و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ شێوه‌ی مانگێ جارێک به‌ڕێوه‌ بچێت و تێیدا جێگرانی کاروباری ئابووریی هه‌ر دوو پارێزگا ڕێککه‌وتنه‌ هاوبه‌شه‌کان بۆ جێبه‌جێ بوونی پێوشوێنگری بکه‌ن.

شه‌هریاری سه‌باره‌ت به ته‌واو بوونی ژێرخانه‌کانی گومرکی ته‌مه‌رچین وتی: له‌ ڕۆژانی داهاتوودا هه‌موو کێشه‌ ژێرخانییه‌کانی گومرکی ته‌مه‌رچین چاره‌سه‌ر ده‌بێت و هه‌موو کاتێک و ته‌نانه‌ت له‌ ڕۆژانی پشووشدا کراوه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12290

Your Comment

You are replying to: .
captcha