به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌دمه‌هدی شه‌هریاری له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئابووریی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: بێ گومان ئه‌م سه‌فه‌ره لاپه‌ڕه‌یێکی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو پارێزگا ده‌بێت چوونکه به‌رپرسانی دوو پارێزگا وره‌ی پێویست و جیدییان بۆ لابردنی له‌مپه‌ڕه‌کانی گه‌شه و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان هه‌یه.
ناوبراو زیادی کرد: ئامانجی ئێمه به‌کارهێنانی دروست و به‌که‌ڵک له هه‌موو ده‌فرایه‌تییه‌کانی ئابووری، بازرگانی، کشتوکاڵ و... له نێوان دوو پارێزگایه و له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو هه‌وڵی خۆمان به‌کار ده‌گرین.
پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا چاره‌سه‌ر کردنی کێشه گومرکییه‌کانی نێوان دوو پارێزگای به گرینگ وه‌سف کرد و وتی: به چاره‌سه‌ربوونی کێشه گومرکییه‌کان، زۆربهیێک له له‌مپه‌ڕه‌کانی گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌کانی نێوان دوو پارێزگا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ناوبراو زیادی کرد: هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته هه‌وڵ ده‌ده‌ین کۆمیته‌یێکی پسپۆڕی به به‌شداریی به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یوه‌ندیداری هه‌ولێر و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به شێوه‌ی مانگێ جارێک به‌ڕێوه بچێت و تێیدا جێگرانی کاروباری ئابووریی هه‌ر دوو پارێزگا ڕێککه‌وتنه هاوبه‌شه‌کان بۆ جێبه‌جێ بوونی پێوشوێنگری بکه‌ن.
شه‌هریاری سه‌باره‌ت به ته‌واو بوونی ژێرخانه‌کانی گومرکی ته‌مه‌رچین وتی: له ڕۆژانی داهاتوودا هه‌موو کێشه ژێرخانییه‌کانی گومرکی ته‌مه‌رچین چاره‌سه‌ر ده‌بێت و هه‌موو کاتێک و ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی پشووشدا کراوه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment