بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی مارچ لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکەیێکی بارهەڵگری جۆری "ئانتۆنۆف-26"ی ئەو وڵاتە لە کاتێکدا هەوڵی داوە لە بنکەی ئاسمانیی حمیمیم بنیشێتەوە لە مەودای 500 مەتریی باندی نیشتنەوەی فڕۆکەخانەکەدا بەربوەتەوە و زانیارییە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو فڕۆکەیە 32 سەرنشینی بووە کە هەموویان گیانیان لە دەست داوە.
ئەو وەزارەتخانەیە هەروەها دەڵێت کاتی ڕوودانی ئەو ڕووداوە کاتژمێر 15ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی مۆسکۆ بووە و هۆکارەکەشی کێشەی تەکنیکیی فڕۆکەکە بووە.
سەرچاوە: سپۆتنیک
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment