نیگەرانییەکانمان لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە هاوبەشن

بەشی تورکیا- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە دیداری ئەمڕۆیدا لەگەڵ پارتی کوردیی دیموکراتیکی گەلان جەختی کردە سەر نیگەرانییە هاوبەشەکانی ئەو دوو پارتە سەبارەت بە هەڵبژادرنەکان و وتی: یەکەمین پرس لە تورکیا هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی دۆخی نائاسایی لە وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا کە دیدارێکی لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی تورکیا لە ژێر ناوی "ئەمنیەتی هەڵبژادنەکان" دەست پێکردووە ئەمڕۆ لەگەڵ پارتی کوردیی دیموکراتیکی گەلاندا دیداری کرد.

لەو دیدارەدا ئوزگول ئوزل سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لەگەڵ ئایهان بیلگن گوتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا دیدار و گفتوگۆیان کرد.

پاش ئەو دیدارە کە 40خولەکی خایاند، هەردوو شاندەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا بەشدار بوون و ئوزگول ئوزل سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گەل ڕایگەیاند: دیداری ئێمە لەگەڵ پارتی دیموکراتیکی گەلان سەبارەت بە پرسێکە کۆمەڵگا وەکوو "ئیئیتیلافی پارتەکان" ناوی لێ دەبات بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە هەوڵێکە بۆ لە ناوبردنی ئەمنیەتی هەڵبژاردنەکان و بێ عەدالەتی کە هەموو لە قازانجی پارتی دەسەڵاتدایە.

ئایهان بیلگن گوتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە وتەکانیدا ڕایگەیاند: ئەگەر بڕیارە لەم وڵاتەدا لەگەڵ یەک بژین دەبێت شەهامەتی قسە کردن لە بارەی کێشە هاوبەشەکانی وڵاتمان هەبێت و هەوڵ بدەین بۆ چارەسەر کردنیان.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12280

Your Comment

You are replying to: .
captcha