به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا که زۆربه‌ی فه‌رمانده و هێزه‌کانیان کوردن وه‌کوو هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له سووریا وێنا ده‌کرێن به‌ڵام به ته‌شه‌نه سه‌ندنی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ژماره‌یێکی زۆر له هێزه کوردییه‌کان به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له ڕه‌قه و ده‌یره‌زووریان به‌جێ هێشتوووه و بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به هێزه‌کانی دیکه له عه‌فرین به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه چوونه.
به‌رپرسانی ئه‌مریکا له‌وان ڕابرت مانینگ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و بابه‌ته‌ی پشتڕاست کردۆته‌وه به‌ڵام هه‌ندێک به‌رپرسی دیکه ڕایان‌گه‌یاندوووه که نازانن چه‌ند که‌س له هێزه کوردییه‌کان له ده‌یره‌زوور و ڕه‌قه به‌ره‌و عه‌فرین چوونه.
هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشێتێدپرێس له زاری ڕابرت مانینگ نووسیی: ئۆپه‌راسیۆنی دژ به داعش و به ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی کورد- عه‌ره‌بی سووریا له ده‌یره‌زووری سووریا له‌ژێر کاریگه‌ریی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و به‌جێ هێشتنی به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌لایه‌ن هێزه کوردییه‌کانه‌وه ڕاوه‌ستاوه به‌ڵام ئه‌مریکا هێشتاکه هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا به شه‌ریکی سه‌ره‌کیی خۆی له سووریا ده‌زانێت.
ئادریان ڕانکین گالۆی وته‌بێژێکی دیکه‌ی پێنتاگۆن ڕای‌گه‌یاندوووه کورده‌کان چیتر له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ناکه‌ن به‌و مانایه‌یه که ئه‌وان وه‌ک پێشوو ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش له بنده‌ست ئه‌وان ده‌رناهێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment