تێکچوونی دۆخی ته‌ندروستی و گواستنه‌وه‌ی نووری مالیکی بۆ تاران ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕاپۆرته‌کان له‌سه‌ر تێکچوونی دۆخی ته‌ندروستیی نووری مالیکی و گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ تاران به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجام‌دانی نه‌شته‌رگه‌ری پزیشکی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هشام ڕکابی به‌ ماڵپه‌ڕی "المسله‌"ی عێراقی وتوووه‌: ڕاپۆرته‌ بڵاوکراوه‌کان له‌ میدیاکان له‌سه‌ر تێکچوونی دۆخی ته‌ندروستیی نووری مالیکی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق و گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ تاران به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجام‌دانی نه‌شته‌رگه‌ری دووره‌ له‌ ڕاستی و ئه‌و جۆره‌ هه‌واڵانه‌ له‌لایه‌ن نه‌یارانی ناوبراوه‌وه‌ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ نووری مالیکی هه‌ندێک جار بۆ ئه‌نجام‌دانی پشکنینی پزیشکی سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌کات و وتیشی: زۆربه‌ی حیزبه‌ سیاسییه‌کانی عێراق به‌ره‌وڕووی ده‌نگۆ و درۆیێکی وا ده‌بنه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12260

Your Comment

You are replying to: .
captcha