به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاپرسییێكی په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن كه هه‌زار و 988 كه‌س به‌شدارییان تیادا كردوووه، ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 78.5ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به به‌ڵێ ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن.
هه‌ر له‌و ڕاپرسییه‌دا ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 35.9ی به‌شداربووان ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ئاماده نین ده‌نگ به‌و لایه‌نه بده‌ن كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا ده‌نگیان پێداون.
به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه به ڕێژه‌ی زیاتر له‌سه‌دا 56ی، پێیان وابوووه كه هه‌ڵبژاردنی داهاتووی نه‌خشه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆڕێت.
له ڕاپرسییه‌كه‌ی په‌یمانگه‌ی كوردی بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌نیا له‌سه‌دا 11ی به‌شداربووان ئاماده‌نه‌بوون به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا بكه‌ن.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment