ڕێگای ڕاجۆ بۆ عەفرین و جندرێس بۆ عەفرین کەوتە دەستی سوپای تورکیا

بەشی تورکیا- بەکرد بووزداغ وتەبێژی حکوومەتی تورکیا ڕای‌گەیاند ڕێگای نێوان ڕاجۆ بۆ عەفرین و جندرێس بۆ عەفرین کەوتۆتە دەستی سوپای تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەکر بووزداغ وتەبێژی حکوومەتی تورکیا ڕای‌گەیاند لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوونەوە تا ئێستا ٤١ ئەندامی سوپای تورکیا کوژراون و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون. هەروەها بەهۆی هێرش بۆ سەر شارەکانی تورکیا لە عەفرینەوە ٧ هاووڵاتیی سڤیڵ کوژراون و ١٢٥ کەس بریندار بوون. لە بەرامبەردا هێزەکانی تورکیا توانیویانە ٢ هەزار و ٧٩٥ هێزی یەپەگە بکوژن. ١١٢ گوند بە ٣٠ خاڵی گرینگی ستراتێژیکەوە کەوتوونەتە دەستی سوپای تورکیا و ٧٠٢ کیلۆمەتری دووجا لە کانتۆنی عەفرین ئێستا لە کۆنترۆڵی هێزەکانی سوپای تورکیایە.

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا ڕێگای پێوەندیی نێوان ڕاجۆ بۆ عەفرین و جندرێس بۆ عەفرین لە کۆنترۆڵیهێزەکانی تورکیایە و ئۆپەراسیۆنەکە بەپێی ئەو بەرنامەی داڕێژراو جێبەجێ دەبێت و تا گەیشتن بە دوا ئامانجیش بەردەوام دەبێت.

بووزداغ پاشان ئاماژەی کردە باسی ساڵح موسلیم و وتی: ساڵح موسلیم دوای ئەوەی وڵاتی چێکی بەجێ هێشتووە لە ئاڵمانیا بینراوە و ئێستا وەزارەتی دادی تورکیا دەستی بە کار کردووە و داوای لەو وڵاتە کردووە موسلیم دەستگیر بکات و بۆ تورکیای بگەڕێنێتەوە. لە ڕۆژی هەینییەوە داواکارییەکان ئاراستەی دادگای ئاڵمان کراون.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ملییەت

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12244

Your Comment

You are replying to: .
captcha