ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی دژە تیرۆری ئەنقەرە دژی داعش دەستی پێکرد

بەشی تورکیا- پاش دەرکردنی بەیاننامەی ئەمریکا سەبارەت بە داخستنی کونسۆڵخانەی ئەو وڵاتە بە بۆنەی هەڕەشەی ئەمنییەوە لە تورکیا ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی دژە تیرۆری ئەنقەرە دژی داعش دەستی پێکرد و تا ئێستا 12 ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئەنقەرە دەستگیر کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له ‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ رێكخراوی تیرۆريستیی داعشدا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، له‌كۆی 20 گومانلێكراو كه‌ بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌ركرابوو، 12یان ده‌ستگیر كران.

به‌گوێرەی روونكردنه‌وه‌یێكی داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره‌، له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دژی داعش، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن بۆ 20 گومان لێكراو ده‌ر كراوه‌.

تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا، 12 له‌و گومانلێكراوانه‌یان ده‌ستگیر كرد و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیر كردنی گومان لێكراوه‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وامه‌.

راگه‌یێنراوه‌ گومان لێكراوه‌كان بیانین و ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ هه‌وڵی په‌یداكردنی ئه‌ندامی نوێدا بوون بۆ رێكخراوه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی پێكدادانی تیادایه‌ ئاشكرا بووه‌.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی سوزچی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12239

Your Comment

You are replying to: .
captcha