کوردپرێس- به‌پێی زانیارییانەی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانەوە دەست کەوتوون، تورکیا داوای له ئه‌ڵمانیا کردوووه ساڵح موسلیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م و هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده ده‌ستگیر و ڕاده‌ستی ئه‌و وڵاته‌ی بکات.
ساڵح موسلیم پاش به‌جێهێشتنی کۆماری چێک بۆ ئه‌ڵمانیا سه‌فه‌ری کردوووه و ئێستا له به‌رلین نیشتجێیه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که له لایه‌ن خه‌لیل ئۆزتورک، ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی KARAR بڵاو کراوه‌ته‌وه، تورکیا ده‌یه‌وێت تاکوو داوای ده‌ستگیرکردن و ڕاده‌ست کردنی ساڵح موسلیم ئاراسته‌ی هه‌موو وڵاتانی جیهان بکات و له ئه‌ورووپاوه دهستیپێکردوووه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتوووه، ساڵح موسلیم له لایه‌ن هێزه هه‌واڵگرییه‌کان و باڵوێزخانه‌کانی تورکیاوه له هه‌موو وڵاتانی جیهان داواکاری بۆ کراوه و تورکیا ڕێگا نادات ساڵح موسلیم به ئاسانی سه‌ردان و هاتوچۆی وڵاتانی جیهان له‌وان وڵاته ئه‌ورووپییه‌کان بکات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی Kararی تورکیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment