تورکیا داوا له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌کات هێڵی سوور له‌ به‌رده‌م ساڵح موسلیم دابنێت

به‌شی تورکیا- پاش سه‌فه‌ری ساڵح موسلیم بۆ به‌رلین، تورکیا داوای له‌ ئه‌ڵمانیا کرد هێڵی سوور له‌ به‌رده‌م ئه‌و سیاسه‌توانه‌ کورده‌ی سووریا دابنێت و ده‌ستگیری بکات.

کوردپرێس- به‌پێی زانیارییانەی له‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌کانەوە دەست کەوتوون، تورکیا داوای له‌ ئه‌ڵمانیا کردوووه‌ ساڵح موسلیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م و هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده‌ ده‌ستگیر و ڕاده‌ستی ئه‌و وڵاته‌ی بکات.

ساڵح موسلیم پاش به‌جێهێشتنی کۆماری چێک بۆ ئه‌ڵمانیا سه‌فه‌ری کردوووه‌ و ئێستا له‌ به‌رلین نیشتجێیه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن خه‌لیل ئۆزتورک، ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی KARAR بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، تورکیا ده‌یه‌وێت تاکوو داوای ده‌ستگیرکردن و ڕاده‌ست کردنی ساڵح موسلیم ئاراسته‌ی هه‌موو وڵاتانی جیهان بکات و له‌ ئه‌ورووپاوه‌ ده‌ستی‌پێکردوووه‌.

له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتوووه‌، ساڵح موسلیم له‌ لایه‌ن هێزه‌ هه‌واڵگرییه‌کان و باڵوێزخانه‌کانی تورکیاوه‌ له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان داواکاری بۆ کراوه‌ و تورکیا ڕێگا نادات ساڵح موسلیم به‌ ئاسانی سه‌ردان و هاتوچۆی‌ وڵاتانی جیهان له‌وان وڵاته‌ ئه‌ورووپییه‌کان بکات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی Kararی تورکیا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12232

Your Comment

You are replying to: .
captcha