ئه‌ردۆغان: ئه‌مڕۆ له‌ عه‌فرینین سبه‌ی له‌ مه‌نبه‌ج ده‌بین

به‌شی تورکیا- ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ عه‌فرینین سبه‌ی له‌ مه‌نبه‌ج ده‌بین و دوو سبه‌ی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بۆ ئه‌وه‌ی سنووره‌کانی عێراق له‌ تیرۆر پاک بکه‌ینه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ پێنجه‌مین کۆنگره‌ی لقی ژنانی پارتی داد و گه‌شه‌دا که‌ له‌ پارێزگای موغلا قسه‌ی ده‌کرد تیشکی خسته‌ سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی سوپای تورکیا له‌ عه‌فرین و گوتی: ئێمه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و پشت گه‌رمییه‌ی گه‌له‌که‌مان پێی نواندین هه‌موو خزمه‌تێکی پێویست ده‌که‌ین و هه‌رچی چاوه‌ڕوان بکه‌ن بۆیان ده‌که‌ین. ئێمه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی و داهاتوومان هه‌موو شتمان له‌ به‌رچاو گرتوووه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌دا گوتیشی: ئه‌مڕۆکه‌ له‌ عه‌فرینین، سبه‌ی له‌ مه‌نبه‌ج ده‌بین و دوو سبه‌ی ده‌چینه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بۆ ئه‌وه‌ی سنووره‌کانی عێراق له‌ تیرۆر پاک بکه‌ینه‌وه‌. هه‌روه‌هاش ئه‌و شه‌ڕه‌ بۆ تێکدانی ئه‌و یارییانه‌یه‌ که‌ دژ به‌ تورکیا ده‌کرێت ئه‌وه‌ش له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2019.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12219

Your Comment

You are replying to: .
captcha