به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید په‌رله‌مانتاری کۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق به "عین العراق نیوز"ی وتوووه: حیزبه کوردستانییه‌کان بۆ پاراستنی پێگه‌ی کورد له عێراق به هه‌موو توانا و بڕشته‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق.
ناوبراو گوتیشی: کشانه‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق تا ئێستاش له‌به‌ر پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌کانی خۆیان بوووه له هه‌رێمی کوردستان.
زانا سه‌عید زیادی کرد: ئێستا هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌وڕووی کێشه‌ی جیدی و ڕاسته‌قینه بۆته‌وه له به‌رانبه‌ر خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێدانی خزمه‌تگوزاری به ئاواره عێراقییه‌کان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment