به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولی ده‌هه‌می په‌رله‌مانی ئێران 17 په‌رله‌مانتاری ژنی به‌خۆوه بینیوه و ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یێکی نوێیه له ژماره‌ی ژنه په‌رله‌مانتاران له وڵاتی ئێران.
سه‌رۆکایه‌تیی فراکسیۆنی ژنه په‌رله‌مانتارانی ئێران له دوو ساڵی ڕابردوودا له ئه‌ستۆی په‌روانه سه‌له‌حشووری نوێنه‌ری خه‌ڵکی تاران بوووه و له زۆر حه‌وزه‌ی جۆربه‌جۆردا ده‌وری کارایان بینیوه. هه‌موار کردنی یاسا له بواری ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار بۆ ژنان، سه‌ره‌نجدان له‌سه‌ر که‌رتی په‌روه‌رده و ڕاهێنان، هه‌روه‌ها چاکسازی کردن له بواری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی به تایبه‌ت ته‌وه‌ری ته‌ڵاق و تووشبوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر و بێئه‌خلاقی و هه‌روه‌ها کێشه‌ی منداڵانی کار نموونه‌ی ئه‌و چالاکییانه‌ن که فراکسیۆنی ژنانی په‌رله‌مان تا ئێستا کاریان له‌سه‌ر کردوووه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ژماره‌ی ژنه په‌رله‌مانتارانی ئێران له خولی نۆهه‌می په‌رله‌ماندا 9 نوێنه‌ر، له خولی هه‌شته‌مدا 8 نوێنه‌ر، له حه‌وته‌مدا 13 نوێنه‌ر، له خولی شه‌شه‌مدا 13 نوێنه‌ر، له خولی پێنجمدا 14 نوێنه‌ر، له خولی چواره‌مدا 9 نوێنه‌ر، له خولی سێهه‌م و دووهه‌م و یه‌که‌میشدا هه‌ریه‌که‌و 4 نوێنه‌ر بوون.
سه‌رچاوه: ئیرنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment