حه‌سه‌ن ڕۆحانی 12 داواکاری ده‌داته‌ سیستەمی بانکیی ئێران

به‌شی ئێران- له‌ په‌نجا و حه‌وته‌مه‌ین کۆڕبه‌ندی بانکیی ناوه‌ندیی ئێراندا حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕه‌خنه‌ی له‌ شێوازی کارکردنی بانکه‌کان گرت و 12 داواکاری ئاراسته‌ی تۆڕی بانکیی ئێران کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران له‌ کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی بانکی ناوه‌ندییدا که‌ به‌ڕێوه‌به‌ران و بڕیارده‌رانی باڵای تۆڕی بانکیی ئێران تێیدا به‌شدار بوون 12 داوای سه‌ره‌کی خۆی وه‌کوو فه‌رمان ئاراسته‌ی تۆڕی بانکیی ئێران کرد که‌ بریتی بوون له‌:

1- نرخی هه‌ڵاوسان که‌ پاش 26 ساڵ له‌ ده‌وڵه‌تی ڕاوێژ و ئومێددا هێنرایه‌ خواره‌وه‌ بپارێزرێت.

2- شێوازی کاری بانکه‌کان شه‌فاف بێت و متمانه‌ی هاووڵاتییان بۆ خۆ ڕابکێشێت.

3- پێدانی قه‌رزی بانکی و ئاسانکاری کردن بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار یه‌ک له‌ به‌رنامه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی بانکه‌کان بێت.

4- له‌گه‌ڵ سیسته‌می بانکیی جیهان په‌یوه‌ندیی باشتریان هه‌بێت و سه‌رمایه‌کانیان زیاد بکه‌ن.

5- سه‌رمایه‌ی هاووڵاتییان له‌ بانکه‌کاندا ئه‌مانه‌ته‌ و ده‌بێت زیاترین به‌رهه‌ی لێبگیرێت له‌ پێناو گه‌شه‌ی ئابووریی وڵات. نه‌ک هه‌ر قه‌رزی بانکی به‌ کۆمپانیاکانی خۆی بدات.

6- ڕۆحانی ڕه‌خنه‌ی له‌ ژماره‌ی فراوانی لق و نوێنه‌رانی بانکه‌کان گرت و داوای له‌ بانکی ناوه‌ندی کرد چاودێریی زیاتر به‌ سه‌ر سیسته‌می بانکی له‌ ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان وه‌ربگرێت.

7- ڕۆحانی ڕه‌خنه‌ی له‌ سیسته‌می بنکه‌ فراوانیش گرت و وتی به‌ وه‌زیری ئابوور و دارایی وتراوه‌ ده‌بێ بانکه‌کان داراییی زیاده‌ی خۆیان بفرۆشن و واز له‌ سیسته‌می بونگاداری بێنن.

8- قه‌ره‌بووی دواکه‌وتنی سیسته‌می بانکی له‌ ستاندارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بکرێته‌وه‌ له‌و پێناوه‌شدا ده‌وڵه‌ت سێ پڕۆژه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ته‌رخان کردنی پاره‌ بۆ شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر و چاکسازی کردن له‌ هه‌ندێ یاسا ناردۆته‌ په‌رله‌مان.

9- فشاری بانکه‌کان به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵگرتنی زیاد له‌ ڕاده‌ی پاره‌ له‌و بانکانه‌ لێکه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت بۆیه‌ پێویسته‌ بانکه‌کان له‌و باره‌یه‌وه‌ ئیلتیزامی زیاتر بنوێنن.

10- بانکی ناوه‌ندی به‌ستێن بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌ره‌تی ده‌وڵه‌تی و که‌رتی تایبه‌ت له‌ فاینانسه‌ نوێیه‌کانی بانکی ناوه‌ندی وه‌ربگرێت.

11- بانکی ناوه‌ندی پاکێجێکی 19 خاڵیی سیاسه‌تی پاره‌ و دراو دابڕێژێت و تا کۆتایی ئه‌مساڵ جێبه‌جێ بکات.

12- بانکی ناوه‌ندی ئه‌و دڵنیاییه‌ بداته‌ هاووڵاتییان که‌ داهاتووی ئابووریی ئێران گه‌شه‌. چوونکه‌ ئه‌و دڵنیاییه‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌قامی بازاڕ و ئابووری وڵات.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12203

Your Comment

You are replying to: .
captcha