به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی بانکی ناوه‌ندییدا که به‌ڕێوه‌به‌ران و بڕیارده‌رانی باڵای تۆڕی بانکیی ئێران تێیدا به‌شدار بوون 12 داوای سه‌ره‌کی خۆی وه‌کوو فه‌رمان ئاراسته‌ی تۆڕی بانکیی ئێران کرد که بریتی بوون له:
1- نرخی هه‌ڵاوسان که پاش 26 ساڵ له ده‌وڵه‌تی ڕاوێژ و ئومێددا هێنرایه خواره‌وه بپارێزرێت.
2- شێوازی کاری بانکه‌کان شه‌فاف بێت و متمانه‌ی هاووڵاتییان بۆ خۆ ڕابکێشێت.
3- پێدانی قه‌رزی بانکی و ئاسانکاری کردن بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار یه‌ک له به‌رنامه سه‌ره‌کییه‌کانی بانکه‌کان بێت.
4- له‌گه‌ڵ سیسته‌می بانکیی جیهان په‌یوه‌ندیی باشتریان هه‌بێت و سه‌رمایه‌کانیان زیاد بکه‌ن.
5- سه‌رمایه‌ی هاووڵاتییان له بانکه‌کاندا ئه‌مانه‌ته و ده‌بێت زیاترین بهرههی لێبگیرێت له پێناو گه‌شه‌ی ئابووریی وڵات. نه‌ک هه‌ر قه‌رزی بانکی به کۆمپانیاکانی خۆی بدات.
6- ڕۆحانی ڕه‌خنه‌ی له ژماره‌ی فراوانی لق و نوێنه‌رانی بانکه‌کان گرت و داوای له بانکی ناوه‌ندی کرد چاودێریی زیاتر به سه‌ر سیسته‌می بانکی له ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان وه‌ربگرێت.
7- ڕۆحانی ڕه‌خنه‌ی له سیسته‌می بنکه فراوانیش گرت و وتی به وه‌زیری ئابوور و دارایی وتراوه ده‌بێ بانکه‌کان داراییی زیاده‌ی خۆیان بفرۆشن و واز له سیسته‌می بونگاداری بێنن.
8- قه‌ره‌بووی دواکه‌وتنی سیسته‌می بانکی له ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بکرێته‌وه له‌و پێناوه‌شدا ده‌وڵه‌ت سێ پڕۆژه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ته‌رخان کردنی پاره بۆ شه‌ڕی دژه تیرۆر و چاکسازی کردن له هه‌ندێ یاسا ناردۆته په‌رله‌مان.
9- فشاری بانکه‌کان به بۆنه‌ی هه‌ڵگرتنی زیاد له ڕاده‌ی پاره له‌و بانکانه لێکه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت بۆیه پێویسته بانکه‌کان له‌و باره‌یه‌وه ئیلتیزامی زیاتر بنوێنن.
10- بانکی ناوه‌ندی به‌ستێن بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌ره‌تی ده‌وڵه‌تی و که‌رتی تایبه‌ت له فاینانسه نوێیه‌کانی بانکی ناوه‌ندی وه‌ربگرێت.
11- بانکی ناوه‌ندی پاکێجێکی 19 خاڵیی سیاسه‌تی پاره و دراو دابڕێژێت و تا کۆتایی ئه‌مساڵ جێبه‌جێ بکات.
12- بانکی ناوه‌ندی ئه‌و دڵنیاییه بداته هاووڵاتییان که داهاتووی ئابووریی ئێران گه‌شه. چوونکه ئه‌و دڵنیاییه ده‌بێته هۆی سه‌قامی بازاڕ و ئابووری وڵات.
سه‌رچاوه: ئیرنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment