به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا به یاوه‌ریی شاندێکی پله‌به‌رزی فه‌ڕه‌نسی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه تاران و بڕیاره له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و دیکه‌ی به‌رپرسه باڵاکانی ئه‌و وڵاته کۆ ببنه‌وه.
گرینگ‌ترین ته‌وه‌ری دیداری دوو لایه‌نه‌ی نێوان به‌رپرسانی ئێرانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕاگۆڕینه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به پرسه گرینگه‌کانی ناوچه‌که و جیهان.
فه‌ڕه‌نسا له‌م دواییه‌دا ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به به‌رکه‌وتنی به‌رجام گرتوووه و پاریس یه‌ک له‌و وڵاتانه بوووه که ئیلتیزامی ته‌واوی به ده‌قی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی به‌رجام هه‌بوووه. هه‌ر له‌و میانه‌شدا نموونه‌ی پێبه‌ندیی فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه بوو ڕێکخراوی داراییی BPA هێڵێکی دراوی 1.5 میلیارد دۆلاریی بۆ بازرگانانی ئه‌و وڵاته کرده‌وه که به‌نیاز بن له‌گه‌ڵ ئێران هاوکاری بکه‌ن.
له لایێکی دیکه‌شه‌وه پێوه‌ندیی ئابووریی ئێران و فه‌ڕه‌نسا له کاتی ئابلۆقه ئابوورییه‌کاندا له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ڕێژه‌ی 500 میلیۆن یۆرۆ له ساڵدا دابه‌زیبوو به‌ڵام ئێستا پێشکه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه و ئه‌و ڕه‌قه‌مه گه‌یشتۆته 3 میلیارد و 800 میلیۆن یۆرۆ.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا له زۆر ته‌وه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به تایبه‌ت پرسی سووریا و لوبنان و عێراق خراوه‌ته په‌راوێزه‌وه و له‌و کاته‌وه ماکرۆن ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرتوووه هه‌وڵی زۆر ده‌درێت بۆ فراوان کردنی پێوه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتی پاریس له ناوچه‌که‌دا. ماکرۆن به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌کانی فڕانسوا ئۆلاندا سه‌رۆکی پێشووی فه‌ڕه‌نسا دانی ناوه به زه‌رووره‌تی گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان و به تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی سووریاش.
سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ تاران ده‌توانێت سیاسه‌تی فه‌ڕه‌نسا وه‌کوو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌ورووپا و ڕۆژئاوا که داوای پێوه‌ندیی هاوکێشه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌کات پیشان بدات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment