پاش کونترۆڵی ڕاجۆ بەرەو عەفرین دەچین

بەشی تورکیا- سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە میانی بەشداری کردنی لە پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی لقی ژنانی ئاک پارتی لە شاری موغڵا وتی پاش کونترۆڵی ڕاجۆ بەرەو عەفرین دەچین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یڵدرم گوتی: سەربازەکانمان لە عەفرین داستان دەنووسنەوە و ئاڵاکەمان لە بەرزترین گردەکان بەرز دەکەنەوە. خوێنی ئەو سەربازانەی دوو رۆژ لەمەوبەر کوژران، لەسەر زەوی نەمایەوە ئەوان راجۆیان کۆنترۆڵ کرد.

نابراو ئاماژەی بەوەش دا کە خوازیاری دەستەبەر کردنی زەمینەی ئاشتی، برایەتی، خۆشگوزەرانی و متمانەیین لە ناوچەکەدا و گوتیشی: ئێمە لە پێناو کەم کردنەوەی ئازاری برا سووری و عێراقییەکانمان لەوێداین. ھەروەک لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات ناوچە ئارامەکانمان پێکھێنا، عەفرینیش لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە و رادەستی خاوەنی راستەقینەی خۆی لە عەرەب و تورکمان دەکەین.

سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12190

Your Comment

You are replying to: .
captcha