بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، له توویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌ی پاپا فڕانسیس نووسیوویه‌تی، "خاکی مێزۆپۆتامیا (خاکی عێراق) لەدێر زەمانەوە تا ئێستا و بۆ هەمیشە، وێستگەیێکی مێژویی دیداری ئایین و هزر و بەها مرۆییە هاوبەشەکانە، عێراق بە گەل و حکوومەتەوە بەگەرمی پیشوازی لە پاپا فڕانسیس دەکات.
کازمی له‌و توویته‌دا بۆ پاپا فڕانسیس ده‌ڵێت: "به‌خێربێیت بۆ خاکی ئاشوور و بابل و سۆمه‌ر و خاکی پێغه‌مبه‌ران".
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو، ئاماده‌کاریه‌کانی سه‌ردانه‌که‌ی پاپا به هەماهەنگی له‌گه‌ڵ داموده‌زگاکانی حکوومه‌ت به‌شێوه‌یێکی باش جێبه‌جێ کراون، چەندین لیژنەش بۆ سەردانەکە پێکهێندراوه به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌که‌ی تا کۆتایی هاتنی ئه‌و سه‌ردانه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment