به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارێز عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق به بێ له‌به‌رچاوگرتنی داخوازییه‌کانی کورد په‌سند کرا ڕایگه‌یاند: "به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی ڕابردوو ئه‌مساڵ گوێمان لێنه‌گیرا، یاخود هه‌وڵ درا مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان پێشێل بکرێن. ئێمه پێمان وایه ئه‌وه تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه له گه‌لی کوردستان، تۆڵه کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی به‌غدایه، ئه‌وه کارێکی ناده‌ستووری و نائه‌خلاقییه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت".
ئارێز عه‌بدوڵڵا به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: تێپه‌ڕاندنی بودجه به‌م شێوه‌یه له ڕووی دارایییه‌وه زه‌ره‌ری زۆر به خه‌ڵکی کوردستان ده‌گه‌یێنێت. له ڕووی سیاسیشه‌وه به‌هێز بوونی ئاراسته‌یێکی سیاسیی نوێ ده‌رده‌خات که ده‌یه‌وێت هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه یان بچووکی بکاته‌وه یاخود به پێوه‌ری زۆرینه و که‌مینه یاساکان و سیاسه‌ته‌کانی تێپه‌ڕێنێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئایینده‌ی گه‌لی کوردستان زۆر مه‌ترسیداره".
سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له په‌رله‌مانی عێراق به پێویستی ده‌زانێت کورد له نێوخۆدا "هه‌وڵی به‌هێز کردنی دامه‌زراوه‌کان بدات و متمانه له نێوان ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتیان دروست بکاته‌وه. په‌یوه‌ندیی نێوان حیزبه‌کانیش په‌یوه‌ندییێکی ئاسایی بێت. له‌گه‌ڵ چۆنییه‌تیی دروست کردنه‌وه‌ی یه‌کده‌نگی و یه‌ک هه‌ڵوێستی له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له ئێستا و ئایینده‌شدا ڕووبه‌ڕووی گه‌لی کوردستان ده‌بنه‌وه".
به بڕوای ئارێز عه‌بدوڵڵا جیا له‌وه‌ی پێشتر ناکۆکیی قووڵ له نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی عێراق هه‌بوو ئێستا ناکۆکییه‌کان قووڵتر بوونه‌ته‌وه و بێ متمانه‌یی زیاتر بوووه".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات که له عێراق ئاراسته‌یێک هه‌یه کار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت: "ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان که ده‌وڵه‌تمان نییه، هه‌رێمێکمان هه‌یه له جیاتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ئه‌و هه‌رێمه ده‌توانێت شکۆ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌له‌که‌مان بپارێزێت، ئه‌گه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم یاخود داموده‌زگاکانی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه وه‌کوو ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی ده‌یه‌وێت، بێگومان تاک به تاکی گه‌لی ئێمه زه‌ره‌ر ده‌که‌ن".
به بڕوای سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له په‌رله‌مانی عێراق یه‌کێک له بژارده‌کان له به‌رده‌م کورد "کشانه‌وه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق به‌ڵام ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان هه‌موومان دیراسه‌ی ئه‌و بابه‌ته بکه‌ین و هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نه خراپ و باشه‌کانی بکه‌ین، دواتر به هه‌ڵوێستێکی نیشتمانی لێی ده‌ربچین، له‌لایێکی دیکه‌وه پێویسته حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له به‌رامبه‌ر بودجه ده‌رببڕێت".
ئارێز عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت: "ئێمه له عێراق گه‌یشتووینه‌ته قۆناخێک پێویسته سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان گه‌لی کوردستان و گه‌لانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا دابڕێژرێنه‌وه. پێویستمان به لێکتێگه‌یشتنێکی نوێ هه‌یه ئه‌گه‌رنا به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه نه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستانه نه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی دیکه‌ی عێراقیشه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment