فراکسیۆنه‌کان کۆبوونه‌وه‌یێکی به‌په‌له‌ له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی کورد ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ کاردانه‌وه‌ی په‌سند کردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ به‌ بێ جێبه‌جێ کردنی داخوازییه‌کانی کورد پێشنیازی جۆراوجۆریان هه‌یه‌ و زۆربه‌یان داوا ده‌که‌ن کورد له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق بکشێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌کوو کاردانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان به‌ زۆرینه‌ی ڕا داوا ده‌که‌ن کورد له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق بکشێته‌وه‌.

هه‌ر له‌وباره‌شه‌وه‌ سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی ده‌ڵێت: ئارام شێخ محه‌ممه‌د ڕاسپێردراوه‌ کۆبوونه‌وه‌یێکی به‌په‌له‌ له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی کورد رێک بخات.

هاوکات ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ تۆڕی میدیاییی ڕووداوی وتوووه‌: "وه‌کوو فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان له‌باره‌ی یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمان بوو کردمان. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌و بودجه‌یه‌ ڕازییه‌ یان نا. هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی حیزبه‌کانی کوردستان له‌باره‌ی بودجه‌وه‌ چییه‌؟"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12182

Your Comment

You are replying to: .
captcha