عوسمان بایده‌میر له‌ دادگه‌ی ستیناف بێ تاوان ده‌رچوو و حوکمی زیندانی بوونی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

به‌شی تورکیا- دادگه‌ی ستینافی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی عوسمان بایده‌میر حوکمی ساڵ و نیوێک زیندانی بوونی ناوبراوی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دادگه‌ی ستینافی تورکیا بڕیاری بێ تاوان بوونی عوسمان بایده‌میر، نوێنه‌ری شانلی ئۆرفا له‌ په‌رله‌مانی تورکیای ده‌رکرد و حوکمی لقی 4ی دادگه‌ی سزایی دیاربه‌کر که‌ ساڵێک و 5 و مانگ و 15 ڕۆژ زیندانی بۆ ناوبراو ده‌رکردبوو، هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

دادگه‌ی لقی 4ی سزایی دیاربه‌کر ماوه‌یێک له‌مه‌وپێش به‌ تۆمه‌تی "سووکایه‌تی کردن به‌ پۆلیس له‌ کاتی ڕاسپارده‌یی"دا ناوبراوی به‌ تاوانبار زانی و حوکمی زیندانی بوونی ده‌رکردبوو که‌ دادگه‌ی ستینافی لقی 9ی سزایی تورکیا ئه‌و حوکمه‌ی به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا زانی و حوکمی بێ تاوان بوونی ناوبراوی ده‌رکرد.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12171

Your Comment

You are replying to: .
captcha