کوردپرێس، دۆخی ئه‌منیی که‌رکووک و چه‌ند پارێزگایێکیتری باکووری عێراق که پێشتر داعش داگیری کردبوون و له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا له‌لایه‌ن هێزی عێراقییه‌وه به ته‌واوه‌تی کۆنتڕۆڵ کرانه‌وه بۆته سووژه‌یێکی گرینگی به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له‌م حه‌فتانه‌ی دواییدا. ڕوودانی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو له که‌رکووک و گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یێک هێزی عێراقی نیگه‌رانییه‌کانی زیاد کردوووه له دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌که و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش. هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس له دیمانه‌یێکی تێر و ته‌سه‌لدا قسه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان کرد و ته‌وه‌ری مانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له عێراق و پێوه‌ندیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و هێزی عێراقی و به‌رده‌وام بوونی هاوکاریی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێکداوه‌ته‌وه. ده‌قی دیمانه‌که لێره بخوێنه‌وه:
کوردپرێس: دوێنێ له هه‌ندێک له ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بڵاو کرایه‌وه که گوایه سوپای عێراق هێز ئه‌نێرێت بۆ که‌رکووک و ژوورێکی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر که‌رکووک هه‌یه پێک دێنێت. تا چه‌ند ئه‌و هه‌واڵه ڕاسته و چ زانیارییێک هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته؟
جه‌بار یاوه‌ر: سوپا بۆ خۆی هه‌ر له که‌رکووک هه‌یه به‌ڵام نهمانبیستوووه هیچ سوپایێکی نوێ بێته که‌رکووک به‌ڵکوو سوپای حکوومه‌تی فیدڕاڵ به هه‌موو جۆره‌کانیانه‌وه به سوپا و به حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدڕاڵ و به پۆلیسی مهحهلیشهوه هه‌مووی له که‌رکووک هه‌یه و که‌رکووک و هه‌موو ناوچه‌کانی له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی حکوومه‌تی فیدڕاڵدایه به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی دروست کردنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ئێمه وه‌کوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هیچ نووسراوێکی فه‌رمیمان بۆ نه‌هاتوووه و هیچ داواکارییێکمان به‌ده‌ست نهگهیشتوووه بۆ دروست کردنی هیچ جۆره ژوورێکی ئۆپه‌راسیۆنی باڵا و هیچ کۆبوونهوهیێکیش نه‌کراوه له نێوان شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ باس کردنی ئه‌م بابه‌ته. هه‌ر کاتێک وه‌زاره‌تی به‌رگری داواکارییێکی به فه‌رمی پێشکه‌شی پێشمه‌رگه کرد ئه‌وکات بێگومان ئه‌م نووسراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه دیراسه ئه‌کرێت و بڕیاری فه‌رمیی له‌سه‌ر ده‌درێت له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێکی فه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه نییه ته‌نانه‌ت ئێمه وه‌کوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سێ نوێنه‌رمان هه‌بوووه که ئه‌فسه‌ر بوون له وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌وێ ده‌وامیان ده‌کرد. مانگێک پێش ئێستا به نووسراوێک ئیزنیان دان و ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێریان کردنه‌وه.
کوردپرێس: واتا هیچ پێوه‌ندییێکی ڕاسته‌وخۆ ئێستا له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا نییه؟
جه‌بار یاوه‌ر: هیچ شتێکی فه‌رمی نییه. نه ژووری ئۆپه‌راسیۆن هه‌یه و نه بابه‌تێکی فه‌رمی له نێوان هه‌ر دوو وه‌زاره‌تدا هه‌یه.
کوردپرێس: پاش ڕووداوه‌کانی 16ی ئه‌کته‌وبر هه‌ندێک کۆبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له نێوان دوو لایه‌ن به‌ڕێوه چوو ئه‌و کۆبوونه‌وانه به کوێ گه‌یشت؟ ئایا ڕێککه‌وتنێک کرا؟ ئه‌گه‌ر ڕێککه‌وتن نه‌کرا هۆکاره‌که‌ی چی بوو؟
جه‌بار یاوه‌ر: به‌ڵێ سێ کۆبوونه‌وه کرا. ئه‌ویش له کۆتاییی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو (2017). له کۆبوونه‌وه‌کاندا هه‌ر دوو شاندی پێشمه‌رگه و شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له مووسڵ کۆبوونه‌وه‌کانیان ئه‌نجام دا و هه‌ر لایه‌نێکمان چه‌ند خاڵێکمان هه‌بوو بۆ گفتوگۆ کردن واتا چۆنیه‌تیی هه‌ماهه‌نگی کردن و چۆنیه‌تیی ڕاگرتنی ئه‌و گرژییانه‌ی هه‌بوووه له نێوان هێزه‌کانی حکوومه‌تی عێراق و حکوومه‌تی هه‌رێم که به‌داخه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یێک تووشی پێکدادان هاتن به تایبه‌تی له که‌رکووک و له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری مه‌خموور و فیشخابوور و زوممار و شێخان و ئه‌و ناوچانه. ئێمه کۆبوونه‌وه‌کانمان بوووه مایه‌ی ڕاگرتنی ئه‌و پێکدادانه‌ی نێوان ئه‌و هێزانه به‌ڵام له‌سه‌ر هیچ خاڵێکی‌تر ڕێکنه‌که‌وتین واتا هیچ ڕێککه‌وتنێک ئیمزا نه‌کراوه چوونکه زۆرینه‌ی خاڵه‌کان پێوه‌ندیدار بوون به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێم و ناوخۆی حکوومه‌تی فیدڕاڵ به تایبه‌تی مه‌وزووعی ده‌روازه سنوورییه‌کان و مه‌وزووعی فڕۆکه‌خانه‌کان و گومریکات. له دوای کۆبوونه‌وه‌کانی ئێمه وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکوومه‌تی فیدڕاڵ کۆبوونه‌وه‌یان کرد و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێک ڕێککه‌وتنیان کرد.
کوردپرێس: ئێستا باس له بوونی هه‌ڕه‌شه دژ به ئارامی و پاوه‌جێیی که‌رکووک و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ده‌کرێت. وه‌کوو به‌رپرسێکی پله‌باڵای سه‌ربازی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه چۆن ده‌بینن له ڕووی ئه‌منییه‌وه؟
جه‌بار یاوه‌ر: بێگومان هه‌ڕه‌شه زۆرن له که‌رکووک و ده‌وروبه‌ری که‌رکووک. له زۆربه‌ی ناوچه‌کان هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستانی داعش ماوه. ئه‌توانین بڵێین له سنووری سووریاوه تا ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری مووسڵ و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر و ته‌نانه‌ت ده‌وروبه‌ری که‌رکووک و دیاله و خانقین و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په و ئه‌و ناوچانه. له‌و ناوچانه شاره‌کانی به‌جێ هێشتوووه به‌ڵام له گوند و چه‌م و شاخ و داخ و دۆڵ و شیوه‌کاندا ماونه‌ته‌وه و ڕۆژانه کاری تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. دیاره حه‌فته‌ی پێشوو 3 تا 4 جار کاری تیرۆریستییان له ده‌وروبه‌ری که‌رکووک ئه‌نجام دا که گه‌وره‌ترینیان ئه‌وه بوو له که‌مینێکدا که تیرۆریستان دایان‌نابوو 27 که‌س له حه‌شدی شه‌عبی شه‌هید بوون. دیاره هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وام هه‌یه له‌و ناوچانه. تیرۆریستان هێشتا ماون. ئه‌بێ هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزی حکوومه‌تی عێراق ببێت بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌کجاره‌کی تیرۆریستان له ناو به‌رین به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا هیچ جۆره ههماههنگییێک نییه. ئه‌گه‌ر ههماههنگییێکی پته‌و هه‌بێت و ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش پێک بهێنرێت یان هێزی هاوبه‌ش هه‌بێت به شێوه‌یێکی فه‌رمی، له هه‌موو ناوچه‌کان له مووسڵه‌وه تا خانقین ئه‌توانین به یه‌کجاره‌کی تیرۆریستانی داعش ڕیشه‌کێش بکه‌ین به‌ڵام تیرۆریستان ئێستا که‌ڵک له‌وه وه‌رده‌گرن که هه‌ماهه‌نگی نییه له نێوان هێزه‌کانی هه‌رێم و هێزه‌کانی حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ئه‌وه‌ش بۆته هۆی دروست بوونی بۆشایی له نێوان هێزه‌کان و تیرۆریستانیش که‌ڵک له‌و بۆشایییه وه‌رده‌گرن.
کوردپرێس: به‌م وێنه‌یه‌ی ئێوه به‌ده‌ستانه‌وه دا ئه‌گه‌ر یان مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه که به شێوه‌یێکی جیدی داعش بێته‌وه و هه‌ندێک ناوچه دووباره کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که باسی لێده‌کرێت؟
جه‌بار یاوه‌ر: له‌و بڕوایه‌دا نین بتوانن شار و شارۆچکه کۆنتڕۆڵ بکه‌ن به‌ڵام ئه‌بێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی له‌سه‌ر ناوچه‌کان یانی بوونه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هاووڵاتییان که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گوند و شار و شارۆچکه‌کانیان و ببنه هه‌ڕه‌شه بۆ ڕێگا سه‌ره‌کییه‌کان و مه‌سه‌له‌ی بازرگانی و هاووڵاتییان. بوونه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ خۆته‌قاندنه‌وه و ته‌قینه‌وه. له حه‌فته‌ی پێشوودا 2 تا 3 جار ته‌قینه‌وه له ناو شاری که‌رکووک کراوه له‌به‌ر ئه‌وه وه‌کوو وتم داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ناوچانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هاووڵاتییان له دڵه‌ڕاوکێدان. هه‌موو ناوچه‌کان هه‌م له پارێزگای مووسڵ و هه‌م له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، هه‌م پارێزگای که‌رکووک و هه‌م پارێزگای دیاله‌ش هه‌ر چوار پارێزگاکه تا ئێستاش خه‌ڵکه‌که‌ی له دڵه‌ڕاوکێدا ده‌ژین و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و له لادێ و شارۆچکه‌کاندا نیشته‌جێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویستییێکی زۆر گه‌وره هه‌یه که هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی هاوبه‌ش، ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و وه‌کوو پێش 2014 که میکانیزمێک هه‌بوو له مووسڵه‌وه تا که‌رکووک و خانقین له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزی حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق.
کوردپرێس: دوایین ته‌وه‌ری پرسیاره‌کانم هاوکاریی په‌روه‌رده‌ییی هاوپه‌یمانانه بۆ هێزی پێشمه‌رگه. ئه‌و هاوکارییه له چ ئاستێک‌دا ده‌بینن؟ ئایا که‌می کردوووه یان له هه‌مان ئاستی پێشوودا ماوه‌ته‌وه؟
جه‌بار یاوه‌ر: هه‌ر وه‌کوو خۆیه‌تی. تا ئێستا که ساڵی 2018یه هیچ ئاڵ‌وگۆڕێک به سه‌ر هاوکاریی وڵاتانی هاوپه‌یمان بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه نه‌هاتوووه واتا به هیچ شێوازێک هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی که‌م نه‌بۆته‌وه چوونکه مه‌سه‌له‌ی هاوکاریی ئێمه و هێزی هاوپه‌یمانان پێوه‌ندیی به حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و ئه‌و وڵاتانه نییه چوونکه هێشتا ئه‌و ڕێککه‌وتنه هه‌یه له نێوان حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و ئه‌و وڵاتانه، هاوپه‌یمانان هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی هه‌موو هێزێکی عێراقی ده‌که‌ن که هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانیتری هه‌رێمیش به‌شێکن له سیسته‌می به‌رگریی حکوومه‌تی فیدڕاڵ بۆیه به هه‌مان شێوه‌ش هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌که‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی مه‌شق و مه‌سه‌له‌ی ڕاوێژکاری و هاوکاریی مادی و پێویستییه‌کانی شه‌ڕ دژی تیرۆریستانی داعش.
کوردپرێس: پێویستیی شه‌ڕ هه‌ر له‌لایه‌ن به‌غداوه به ئێوه ده‌درێت یان ڕاسته‌وخۆ؟
جه‌بار یاوه‌ر: هه‌موو جۆره ههماههنگییێکی هاوپه‌یمانان که له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ئه‌کرێت چ مه‌شق پێکردن چ پێویستیی مادی و چ پێویستیی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و چ ڕاوێژکاری هه‌مووی له ڕێی حکوومه‌تی فیدڕاڵ و به ڕه‌زامه‌ندیی حکوومه‌تی فیدڕاڵ دێت بۆ هه‌رێمی کوردستان.
کوردپرێس: ئایا حکوومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌و چه‌کانه‌ی وه‌کوو خۆی داوه به ئێوه؟
جه‌بار یاوه‌ر: حکوومه‌تی فیدڕاڵ وه‌کوو ئه‌و چه‌کانه‌ی ده‌یکڕێت بۆ هێزه‌کانی خۆی تا ئێستا هیچ پشکێکی بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانیتری هه‌رێمی کوردستان دیاری نه‌کردوووه نه وه‌کوو له ئێستادا. ته‌نانه‌ت دوای 2005 و تا ئێستاش دوای دروست بوونی هێزه‌کانی نوێی حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق هه‌رچی گرێبه‌ستی کردوووه له ڕووی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و مه‌شق و پێویستییه‌کانی ژیان هیچ به‌شێک له‌لایه‌ن حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراقه‌وه بۆ پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌هاتوووه ته‌نانه‌ت مووچه‌ش نادات به هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ش یه‌کێک له کێشه و گرفته‌کانی نێوان هه‌رێم و حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراقه.
کوردپرێس: ئه‌مریکا بڕیار بوو بڕی 60 میلیۆن دۆلار بدات به هێزی پێشمه‌رگه ئایا ئێستا ئه‌و پاره دراوه یان کاره‌کانی بۆ ئه‌نجام دراوه؟
جه‌بار یاوه‌ر: دیاره ئه‌و هاوکارییه‌ش به‌شێکه له هاوکاریی حکوومه‌تی ئه‌مریکا له ساڵی 2018 بۆ هه‌موو عێراق. حکوومه‌تی ئه‌مریکا بڕی 850 میلیۆن دۆلاری دیاری کردوووه هاوکاری کردنی هه‌موو هێزه‌کانی حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق بۆ شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش. له‌وباره‌یه‌وه 365 میلیۆن دۆلاری بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌یه ئه‌وه‌ش وه‌کوو هاوکاریی مووچه. دیاره به ڕه‌زامه‌ندیی حکوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌م مانگه‌وه به‌ش ئه‌کرێت به سه‌ر هێزه‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ڵبه‌ت یه‌که‌کانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌ک یه‌که‌کانی 70 و 80.
کوردپرێس: باس له‌وه ده‌کرێت که که‌نه‌دا هاوکاریی سه‌ربازیی خۆی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه وهستاندوووه. شتێک له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه؟
جه‌بار یاوه‌ر: دیاره ئه‌و بابه‌ته پێوه‌ندیی به پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه نییه به‌ڵکوو که‌نه‌دا له ڕیزی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندێک فڕۆکه‌ی جه‌نگیی هه‌بوو به ناوی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی کشاندیه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێک ڕاوێژکار و مه‌شقپێکه‌ری هه‌بوو له زه‌منی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌ی که‌م کردۆته‌وه به‌ڵام به نیسبه‌ت پێوه‌ندی کردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو مه‌شقکار یان وه‌کوو ڕاوێژکار تا ئێستا هه‌ر ماون.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment