هاکا هێزه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا له‌ مه‌نبه‌ج ته‌قه‌یان له‌ یه‌ک کرد

به‌شی سووریا- هه‌واڵنێری ئیندیپێندنت له‌ مه‌نبه‌ج له‌و بڕوایه‌دایه‌ ئه‌و شاره‌ هێنده‌ گرینگه‌ که‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا سوپای تورکیا له‌ سه‌ر کۆنتڕۆڵی ته‌قه‌ له‌ یه‌کتر بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاتریک کۆکبێرن، هه‌واڵنێری به‌ ئه‌زموونی ئیندیپێندنت له‌ ده‌ڤه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و بڕوایه‌دایه‌ هێزه‌کانی تورکیا و ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ شاری مه‌نبه‌جدا له‌ سه‌رو‌به‌ندی پێکدادانێکی قورسن.

کۆکبێرن له‌ دواهه‌م وتاری خۆیدا باس له‌ ته‌نگژه‌ی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ له‌ سه‌ر کۆنتڕۆڵی شاری مه‌نبه‌ج له‌ باکووری سووریا ده‌کات و ده‌نووسێت: هاکا هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا ته‌قه‌یان له‌ یه‌ک کرد.

تورکیا ده‌یه‌وێت به‌ مه‌به‌ستی ده‌رکردنی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له‌ شاری مه‌نبه‌ج هێرش بکاته‌ سه‌ری و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکاش له‌و شاره‌ هاوشانی کورده‌کانن و هه‌رچی تورکیا داوا ده‌کات ئه‌مریکا هێزه‌کانی له‌و شاره‌ بکشێنێته‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی وڵامی نه‌رێنی ده‌بێت. تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کردوووه‌ هه‌ر جۆر بێت هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج.

له‌ ڕوانگه‌ی کۆکبێرنه‌وه‌ مه‌نبه‌ج شوێنێکی باشه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌و پازێڵه‌ چه‌ند به‌شه‌ی که‌ بریتییه‌ له‌ چه‌ند وڵاتی ڕکابه‌ری یه‌کتری که‌ سووریا له‌ نێوانیاندا دابه‌ش کراوه‌ و هه‌روه‌ها شوێنێکی باشه‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌ هۆکاری ئه‌و شه‌ڕه‌ جۆربه‌جۆرانه‌ی که‌ وڵاتی سووریای پارچه‌ پارچه‌ کردوووه‌ و هێشتاکه‌ش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌. ئه‌م هه‌واڵنێره‌ به‌ئه‌زموونه‌ ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی له‌ مه‌نبه‌جدا سه‌رنجڕاکێشه‌ و به‌ واتایێکی دیکه‌ش قه‌شه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆنتڕۆڵی ئه‌و شاره‌ گچکه‌یه‌ بۆته‌ بابه‌تێک که‌ ڕه‌نگه‌ هێزه‌کانی سه‌ربازییه‌کانی تورکیا و ئه‌مریکا تووشی پێکدادان بکات.

کۆکبێرن باس له‌وه‌ ده‌کات ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات ئاماده‌بوونی خۆی له‌ ناوچه‌ی مه‌نبه‌ج تۆختر نیشان بدات و ده‌ڵێت ئه‌مریکییه‌کان به‌ زۆری له‌ مه‌نبه‌جدا ده‌رده‌که‌ون و ئه‌م کاره‌ش به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام ده‌درێت.

محه‌مه‌د ئه‌بووعادڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له‌م باره‌وه‌ ده‌ڵێت: سه‌ربازه‌ ئه‌مریکییه‌کان قه‌ت نایێنه‌ ناو شار و هه‌میشه‌ له‌ به‌ره‌ی یه‌که‌مدا چالاکی ده‌که‌ن.

کۆکبێرنیش بۆ خۆی سه‌ردانی مه‌نبه‌جی کردوووه‌ و ڕاپۆرتێکیشی له‌ دۆخی ئه‌و شاره‌ ئاماده‌ کردوووه‌ و ئاماژه‌ ده‌کات دۆخی ڕاسته‌قینه‌ی سووریا زۆر دژوارتر له‌و شته‌یه‌ که‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ پیشانی ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "ئه‌حوال"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12162

Your Comment

You are replying to: .
captcha