ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین شه‌ڕی ده‌روونیی ئه‌ردۆغان دژی گه‌لی تورکیایه‌

به‌شی تورکیا- ئۆمید ئۆزداغ، جێگری پارتی باشی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونی سوپای تورکیا له‌ عه‌فرین و ڕای‌گه‌یاند: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان دژی گه‌لی تورکیا شه‌ڕی ده‌روونی ده‌ست‌پێکردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆمید ئۆزداغ، جێگری پارتی باشی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوونی سوپای تورکیا له‌ عه‌فرین و ڕای‌گه‌یاند: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ ستراتێژیی شه‌ڕ و سه‌رکه‌وتن که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. له‌وێیه‌وه‌ که‌ چیتر هیچ شتێکی بۆ ڕاده‌ست کردن به‌ خه‌ڵک نییه‌ ڕووی هێناوه‌ته‌ ستراتێژیی شه‌ڕ و سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ دژی تیرۆر وه‌کوو شه‌ڕ ده‌داته‌ خه‌ڵک. شه‌ڕێک له‌ عه‌فریندا نییه‌، له‌ عه‌فرین شه‌ڕ دژی تیرۆر ئه‌نجام ده‌بێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: سوپای تورکیا پێشتریش چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره‌تری ئه‌نجام داوه‌. ئێمه‌ به‌ 50 هه‌زار هێزه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیمان ئه‌نجام داوه‌. ئه‌مه‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی دژه‌ تیرۆره‌. باسی به‌سیجی گشتی ده‌کات و پاشان ده‌ڵێت پێویستێک به‌مانه‌ نییه‌. خۆی ده‌زانێت که پێویستێک به‌م بابه‌ته‌ نییه‌ به‌ڵام دژی خه‌ڵک شه‌ڕی ده‌روونی ده‌ست‌پێکردوووه‌. چوونکه‌ چیتر هیچ شتێکی بۆ وتن به‌ خه‌ڵک نییه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی بیرگۆن

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12158

Your Comment

You are replying to: .
captcha