پێکدادانێکی قورس له‌ ناوچه‌ی ڕاجۆ له‌ نێوان هێزه‌کانی تورکیا و YPG هه‌ڵگیرساوه‌

به‌شی تورکیا- پێکدادانێکی قورس له‌ نێوان هێزه‌کانی تورکیا و YPG له‌ گوندی شێخ حه‌دید و چیای بافلۆن له‌ ناوچه‌ی ستراتێژیکی ڕاجۆ هه‌ڵگیرساوه‌.

کوردپرێس، به‌پێی زانیارییه‌ وه‌ده‌ست هاتوووه‌کان له‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا، پاش بوردومانی فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌ی ڕاجۆ هێزه‌‌کانی تورکیا و سوپای ئازادی سووریا له‌ گوندی شێخ حه‌دید و چیای بافلۆن له‌ ناوچه‌ی ستراتێژیکی ڕاجۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ پێکداهه‌ڵپژڕان که‌ دوایین زانیارییه‌ وه‌ده‌ست هاتوووه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ ده‌ریده‌خات ژماره‌یێک له‌ هێزه‌کانی تورکیا له‌و شه‌ڕ و پێکدادانه‌دا بریندار بووبوون.

له‌ حاڵێکدا که‌ هێشتاکه‌ ئامارێکی ورد له‌ کوژراو و بریندارانی ئه‌و پێکدادانه‌ بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌، ڕاپۆرته‌ وه‌ده‌ست هاتووه‌کان باس له‌ گواستنه‌وه‌ی هێزه‌ برینداره‌کان به‌ ئه‌مبۆلانس و ئۆتۆمبیله‌ زرێپۆشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ ناوخۆی تورکیا و نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تی که‌ریکخان ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی SonDakika

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12157

Your Comment

You are replying to: .
captcha