پڕۆژه‌یاسای 2018ی عێراق ڕۆژێک پاش په‌سه‌ندی جێبه‌جێ ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یاساناسێکی عێراقی ده‌ڵێت: یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق چ له‌ لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌وه‌ واژۆ بکرێت و چ نه‌کرێت له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژ پاش په‌سه‌ندکردنی جێبه‌جێ ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق حه‌رب له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا ڕای‌گه‌یاند: هه‌ر یه‌ک له‌ پارته‌کان به‌پێی ده‌ستووری عێراق مافی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی گشتیی ئه‌مساڵی عێراقییان هه‌یه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و یاسایه‌ چ له‌ لایه‌ن فوئاد مه‌عسووم سه‌رکۆماری ئه‌و وڵاته‌وه‌ واژۆ بکرێت و چ نه‌کرێت، له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژ پاش په‌سه‌ندی جێبه‌جێ ده‌کرێت.

حه‌رب جه‌ختی کرد که‌ هه‌موو سکاڵاکان دژی یاسای بودجه‌ی عێراق به‌ هۆی ڕچاو کردنی هه‌موو دۆخه‌ یاساییه‌کان له‌ په‌سه‌ندکردنی مومکینه‌ نه‌گاته‌ ده‌رئه‌نجام.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12156

Your Comment

You are replying to: .
captcha