پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی 2018-ی پەسندکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کە بەبێ فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەنجام درا ، پڕۆژەیاسای بودجەی 2018-ی عێراق کە لە 58 مادە پێکهاتووە پەسندکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردووە و نەچوونەتە هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق.

پێش کۆبوونەوەکەی پەرلەمان لەسەر راسپاردەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کە رۆژی پێنجشەممە کۆ بوونەوە و لیژنەی دارایی پەرلەمانیان بۆ چارەسەریی کێشەی بودجە راسپاردبوو، ئەمڕۆ ئەندامانی کورد لە لیژنەی دارایی لەگەڵ ئەندامانی عەرەبی لیژنەکە کۆ بوونەوە کە لێدوانی جیاواز لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکە هەیە.

مەسعوود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند: هیچ داواکارییێکی کورد جێبەجێ نەکرا.

بەڵام ئەحمەد حاجی رەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی وتی: سێ تریلیۆن دینار وەک ئیحتیات بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە.

لەلایێکی دیکەوە سوننە کە لەمادەی 13ی پڕۆژەیاساکە ناڕازین بەشداریی کۆبوونەوەکەیان کردووە و دەڵێن ئەگەر داواکارییەکانیان لەو مادەیە جێبەجێ کرابێت ئەوا دەنگی بۆ دەدەن، بەڵام دەڵێن ئەگەر هیچ گۆڕانکارییێک نەکرابێت، ئێمەش لە کۆبوونەوەکە دێینەدەرەوە و بایکۆتی دەنگدان دەکەین. کە ئەگەر ئەوە رووبدات پێدەچێت کۆبوونەوەکە بۆ رۆژێکی دیکە دوابخرێت.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12132

Your Comment

You are replying to: .
captcha