بژارده‌ی کورده‌کان له‌ ئه‌گه‌ری بێ هیوایی له‌ به‌غدا کاراکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت: پارته‌ کوردستانییه‌کان سه‌ره‌ڕای ناکۆکییه‌کانیان سه‌باره‌ت به‌ پشکی هه‌رێمی کوردستان، ڕای هاوبه‌شیان به‌و پشکه هه‌یه‌ و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق له‌ ئه‌گه‌ری بێ هیوایی له‌ به‌غدا یه‌کێک له‌ بژارده‌کانیانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی فه‌یلی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "دیجله‌" ڕای‌گه‌یاند که‌ هه‌ندێ که‌س هه‌لقۆستنه‌وه‌ ده‌که‌ن له‌ پڕۆژه‌یاساکانی بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ مسۆگه‌رکردنی خاڵه‌کانی هه‌ڵبژاردن و ڕه‌نج و ئازاری خه‌ڵک به‌ لایانه‌وه‌ گرینگ نییه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ‌پارته‌ کوردستانییه‌کان سه‌ره‌ڕای ناکۆکییه‌کانیان، ڕای هاوبه‌شیان له‌ باره‌ی پشکی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌.

فه‌یلی جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ گه‌لی کوردستان ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی داهاتوو بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانیان هه‌نگاوی پراتیک و ڕاسته‌قینه‌ نه‌بینن، له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ بری شه‌راکه‌تی بێ ئاکام له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌رقاڵی کاراکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستان ده‌بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12124

Your Comment

You are replying to: .
captcha