به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی فه‌یلی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "دیجله" ڕایگه‌یاند که هه‌ندێ که‌س هه‌لقۆستنه‌وه ده‌که‌ن له پڕۆژه‌یاساکانی بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ مسۆگه‌رکردنی خاڵه‌کانی هه‌ڵبژاردن و ڕه‌نج و ئازاری خه‌ڵک به لایانه‌وه گرینگ نییه.
ناوبراو زیادی کرد: پارته کوردستانییه‌کان سه‌ره‌ڕای ناکۆکییه‌کانیان، ڕای هاوبه‌شیان له باره‌ی پشکی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه.
فه‌یلی جه‌ختی کرده‌وه که گه‌لی کوردستان ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه‌وه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی داهاتوو بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانیان هه‌نگاوی پراتیک و ڕاسته‌قینه نه‌بینن، له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌چنه ده‌ره‌وه و له بری شه‌راکه‌تی بێ ئاکام له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌رقاڵی کاراکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان ده‌بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment