به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه نهێنییانه که بڵاو کراوه‌ته‌وه، ڕێکخراوی هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌ییی تورکیا (میت) ئاگاداری بۆمبنانهوهکهی 10ی ئاکته‌وبری 2015 له مه‌یدانی هێڵی ئاسنیی ئه‌نقه‌ره له گردبوونه‌وه‌ی لایه‌نگران و بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نیی نزیک له پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بوووه که بۆته هۆی کوژرانی 100 که‌س.
دوو مانگ پێش له ته‌قینه‌وه‌ی وێستگه‌ی هێڵی ئاسنیی ئه‌نقه‌ره، له ڕاپۆرتێکی 6 لاپهڕهیییدا که له سه‌ری نووسرابوو "زۆر نهێنی" که میت ڕاده‌ستی دادستێنی کردبوو، به‌ڵگه و زانیارییێک سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش دژی تورکیا له ساڵی 2015ی زایینی ڕاده‌ست کراوه که له نێوانیاندا، ڕاپۆرت و زانیارییێک سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هێرشێکی تیرۆریستی له مه‌یدانی هێڵی ئاسنیی ئه‌نقه‌ره‌ش هه‌یه که وتراوه: "داعش دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی په‌که‌که/که‌جه‌که له ناوخۆی تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات." هه‌روه‌ها له ڕاپۆرتێکی دیکه‌شدا هاتبوو که "ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجام دراوه‌کان له ئادانا، مێرسین، دیاربه‌کر و سوورووچ له لایه‌ن تورکه ڕادیکاڵه‌کان له ناوخۆی گرووپی تیرۆریستیی داعشه‌وه پلانڕێژی کراوه."
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتوووه: "هێرشی هێڵی ئاسنیی ئه‌نقه‌ره چه‌ندین مانگ لهمهوپێش له لایه‌ن ئه‌میری داعش له دیلۆک و که‌سێک به ناوی یۆنس دۆرماز به نازناوی "ساری" پلانڕێژی کراوه. ئه‌و که‌سه له مانگی جووڵای 2015 له ناوخۆی داعش له سووریا چالاکیی جۆربه‌جۆری بوووه و زانیاریی جێی متمانه‌ی ڕاده‌ستی ڕێکخراوی هه‌واڵگریی نه‌ته‌وه‌ییی تورکیا کردوووه سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ی که بڕیاره ئۆپه‌راسیۆنی هێڵی ئاسنی ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام بده‌ن." ته‌نانه‌ت یۆنس دۆرماز پێش له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستیی مه‌یدانی هێڵی ئاسنیی ئه‌نقه‌ره له لایه‌ن میته‌وه پێوشوێنگری یاسایی بۆ کراوه و زانیارییێکی وردی له چالاکییه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ناوبراوه هه‌بوو، وه‌رگرتبوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش میت ئاگادار بوو که که‌سێک به ناوی "موراد تاشچی" به نازناوی "عهبدولسابر" له چه‌کدارانی داعش له 21 تا 23ی جوون به فه‌رمانی دۆرماز له ئوتیلی ئالانیا پارک له ئانتالیا نیشته‌جێ بوووه. دۆرماز له ڕابردوودا 6 مانگ له ئه‌فغانستان و پاکستان‌دا فێری کاروباری هه‌واڵگری بووبوو.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment