بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ستیڤێن نایت، پارێزەر و مفناسی بەرچاوی بەریتانی کە دەیویست لە کۆبوونەوەی دادگای سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێسووی پارتی دیموکراتیکی گەلان ئامادە ببێت و ڕێگەی پێنەدرا بچێتە ژووری دادگاوە لە ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت سەبارەت بە دۆخی یاسا لە تورکیادا دەنووسێت: دەمیرتاش پێش لە دەسپێکی دانیشتنی دادگا زانیاریی تەواوی لە هەموو تۆمەتەکانی نەبوو چوونکە دادستێن هەندێک لە تۆمەتەکانی بە نهێنی زانیبوو. یەکێک لەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی دامەزراندنی گرووپێکی تیرۆریستی بووە واتە دامەزراندنی پەکەکە کە ساڵیانێکی درێژە بەرنگاری حکوومەتی تورکیا دەبێتەوە. ئێستا دەبێ بڕوانینە ئەوەی کاتێک پەکەکە دامەزراوە دەمیرتاش تەنیا ٥ ساڵ تەمەنی بووە. ئەو بەڵگانەش سەبارەت بەم تۆمەتە ئاراستەی دادگا کراون باس لەوە دەکەن کە ئەم تۆمەتە لە ڕێگای وتەکانی دەمیرتاش لە میدیاکاندا و لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا دەردەکەوێت. پرسیارەکە لەوێدایە ئایا دەمیرتاش لە تەمەنی ٥ ساڵیدا پەکەکەی دامەزراندووە؟
نایت لە یاداشتەکەی خۆیدا تەرکیز دکاتە سەر داوای ١٤٢ ساڵ زیندان بۆ دەمیرتاش و دەشڵێت: پارێزەرەکانی دەمیرتاش لەو بڕوایەدان دادگا ڕەوتێکی یاساییی نەبووە و ڕەوتێکی سیاسی لە ئارادایە. خودی دەمیرتاشیش لە ماوەی دوو ڕۆژی بەرگریدا باسی لەوە دەکرد تۆمەتەکانی سیاسین. پارێزەرەکانی دەڵێن سیستەمی دادی تورکیا تووشی کێشەیە و سەرەڕای ئەوەی تۆمەتەکانی دەمیرتاش زۆر لاواز بوون بەڵام دادوەرەکان بە ویست و داوای ئەردۆغان دەجووڵێنەوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جومهوریەت
Your Comment