بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوای ئەرکان مەعەن سەعدی لە بەیاننامەیێکدا نوسیی: هێزەکانی دژە تیرۆر ئێستا هەموو شوێنێکی شاری کەرکووکیان لە کۆنترۆڵدایە و ئەوەی بیهەوێت زەبر لە ئاسایشی کەرکووک یان خۆ هاووڵاتیان و بنکە حکوومییەکانی ئەم پارێزگایە بدات، داعش بێت یان ئاڵا سپییەکان یان هەر جەنایەتکارێکی دیکە وەک چۆن داعش لەقەشێل کرا، لەقەشێل دەکرێت.
سەعدی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە لە ئێستادا نێوان هێزی پۆلیس و هەموو هێزە ئەمنییەکان هەواهەنگییێکی تەواو هەیە و هاووڵاتیانی کەرکووکی دڵنیا کردەوە لەوەی گیان و ماڵیان دەپارێزن.
سەرچاوە: ئەلغەدپرێس
Your Comment