بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵنێری هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) لە پارێزگای حەلەب ئەوڕۆ هەینی ١١ی ڕەشەمە باسی لەوە کرد کە تۆپخانەی سوپای تورکیا گوندی "کاخرە"ی سەر بە ناوچەی "ماباتا"ی کردۆتە ئامانج و هەر بەو هۆیەشەوە کەسێکی سڤیڵی ٣٥ ساڵان گیانی لەدەست داوە و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوونە.
بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، هێرشی بەردەوامی هێزەکانی تورکیا بۆ گوندەکانی جندرێس، شییە، ڕاجۆ و شرا لە کانتۆنی عەفرین بۆتە هۆکاری بریندار بوونی ٣ کەسی دیکە و ماڵ و باخ و بێستانی ناوچەکەش خەساریان لێکەوتووە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment