پارتی سەعادەت دەبێ عەبدوڵڵا گوڵ ڕازی بە بەشداری لە هەڵبژاردن بکات

بەشی تورکیا- دورسوون چیچەک نوێنەری ئەستەمووڵ لە پارلەمانی تورکیا ئاماژەی کردە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینی و دەری‌بڕی: داواکارین عەبدوڵڵا گوڵ لەلایەن پارتی سەعادەتەوە ببێتە پاڵێوراوی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار. پارتی سەعادەت دەبێ عەبدوڵڵا گوڵ رازی بەو کارە بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دورسوون چیچەک نوێنەری ئەستەمووڵ لە پارلەمانی تورکیا و سەر بە پارتی کۆماری خوازی گەلی تورکیا لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی تورکیا ڕای‌گەیاند: ئێمە داواکاری ئەوەین پاڵێوراوی پارتی سەعادەت بۆ سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا گوڵ بێت. پێشبینی دەکەین هەڵبژاردن دەچێتە خولی دووهەمەوە و بە گوێرەی ڕاپرسییەکانیش نوێنەری پارتی کۆماری خوازی گەل لە خولی دووهەمدا ئامادە دەبێت.

بە باشتری دەزانین لە خولی یەکەمدا هەموو پارتەکان نوێنەری خۆیان بهێننە مەیدانەوە و بۆ پارتی سەعادەتیش بە باشتری دەزانین ئەو کەسە عەبدوڵلا گوڵ بێت. پارتی سەعادەت دەبێ عەبدوڵڵا گوڵ ڕازی بکات بەڵام لە هەمان کاتدا وای بۆ دەچین کە ڕێ نەباتە خولی دووهەمی هەڵبژاردنەوە.

سەرچاوە: هەواڵدەریی Diken

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12090

Your Comment

You are replying to: .
captcha