بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەنسوور بەعیجی لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بەوە کرد هەموو ئەو هەڵمەتانەی بەغدا دژ بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەزانکاری لە ئیدارەدانی هەرێم و پێبەند نەبوونی هەولێر بە فەرمانەکانی بەغدا بووە و وتیشی: درێژ کردنەوەی قەدەغەی گەشتی بیانی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم بەهۆی پێشێل کردنی دەستوور لەلایەن هەرێم بووە و داپەڕێکی یاسایی هەژمار دەکرێت.
بەعیجی هەروەها وتیشی حکوومەتی هەرێم دەبی لەوە تێبگات وەکوو دیکەی شوێنەکانی عێراق هەمبەر بەغدا ئەرکی خۆی هەیە و پاشان دەریبڕی: خەڵکی کوردستان باش دەزانن کە لە ئێستادا حکوومەتی هەرێم شەرعیەتی نییە و دەبێ سەرۆکوەزیرانی هەرێم سەبارەت بە داراییەکانی هەرێم و نەوت و دەروازە سنوورییەکان لێپێچینەوە بکرێت.
سەرچاوە: بکەی SNGی عێراقی
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment