بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەعد حەدیسی وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیێکدا نووسیویەتی خەلەل دروست کردن بۆ ڕەوتی پەسەند کرانی بودجەی گشتیی 2018ی عێراق شوێنداریی دەبێت لە چالاکییەکانی وەزارەتخانە و دام و دەزگاکانی وڵات و زیانیشی دەبێت بۆ هەموو جەماوەری عێراق.
ناوبراو داوای لە دەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەرکی خۆی ڕاپەڕێنێت و پەڕلەمانتاران مولزەم بکات یاسای بودجە تێپەڕێنن چوونکە دواخرانی ئەو بودجەیە لێکەوتەی خراپی دەبێت بۆ جەماوەری عێراق و ئابووری ئەو وڵاتە و شێوازی خزمەتگوزاری گەیاندن بە هاووڵاتییان.
سەرچاوە: السومریە نیوز
Your Comment