بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانیشتنی ئەو دۆسیەیەی کە بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕیکخراوێکی قەدەخەکراو، لە دژی دیلەک ئۆجالان و عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتەرانی شاری ڕۆحا کرابوویەوە، لە لقی ٥ی دادگەی سزای قورسی شاری ئامەد، بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنی دادگەی تایبەت بە دۆسیەکەی دیلەک ئۆجالان، پارێزەرەکانی ڕایانگەیاند کە بەشێک لە قسەکانی دیلەک ئۆجالان بڕاون و بە هەڵە نووسراونەتەوە.
پارێزەران داوایان کرد کە لەلایەن وەرگێڕێکی کوردی بێلایەنەوە جارێکی دیکە بنووسرێتەوە. هەروەها پارێزەران داوای مۆڵەتیان لە دادگە کرد بۆ ئەوەی بتوانن پاریزگاری لە ناوبراو بکەن.
دەستەی دادوەران، داوای پارێزەرانی ڕەت کردەوە و سزای ٢ساڵ و ٦مانگ زیندانی بەسەر دیلەک ئۆجالاندا سەپاند. دادگە هەروەها ڕایگەیاند کە پێویست ناکات دۆسیەکە وەدوا خەن.
دیلەک ئۆجالان، بەهۆی قسەکردن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمێکدا لە وێرانشار، ڕووبەڕووی دادگە کرابوویەوە.
هەروەها ئەمڕۆ دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی عوسمان بایدەمیر بۆ ٧ی جوونی داهاتوو دوا خرا.
سەچاوە: هەواڵدەریی دۆغان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment