بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان ڕایگەیاند: دەبێت بێ ئاوڕدانەوە لەوەی کە سەر بە چ پارتێکی سیاسین بەرەیێک پێک بێنین و بە شێوازی هاوبەش بچینە پێشەوە.
ناوبراو لە درێژی وتەکانیدا دەڵێت: کاتێک کە ئێمە باس لە پێکهێنانی ئیئتیلاف دەکەین مەبەستمان ئەوەیە کە هەمیشە بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە لایەنگری ئازادی و ئاشتی بن ئامادەین و کەناڵەکانی ئێمە بۆ ئەو هاوکارییە کراوەیە. تەنها پێویستە سەبارەت بە هەندێک بنەمای سەرەکی بگەین بە ڕێککەوتن.
بوڵدان زیادی کرد ناوی ئیئتیلافی داد و گەشە و پارتی نەتەوە پەرەستی تورکیا هەرچەندە کە «کۆمار»یش بێت تەنها بۆ بە دەست هێنانی پایەوپلەیە، بە بڕوای من ئەو ئیئتیلافە بنەمای نییە و بەردەوام نابێت.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment