سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێی ناکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕه‌خنه‌ له‌ جێبه‌جێ نه‌کردنی به‌ڵێنه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌گرێت له‌باره‌ی چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکیی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت: ئێمه‌ کێشه‌مان له‌گه‌ڵ جه‌نابی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌یه‌ و ناتوانین له‌گه‌ڵ ناوبراو ته‌عامول بکه‌ین چوونکه‌ عه‌بادی ئه‌مڕۆ به‌ڵێن ده‌دات به‌ڵام سبه‌ینێ له‌و به‌ڵێنه‌ی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ و به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ ناکات.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ عه‌بادی له‌ ڕێوڕه‌سمی جێژن و دانیشتنه‌کاندا ئیدعا ده‌کات که‌ ئه‌و شکستی به‌ گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ عێراق هێناوه‌ له‌ حاڵێکدا ئه‌وا خه‌ڵكی عێراق بوون که‌ ئه‌و گرووپه‌یان شکست دا و ده‌شڵێت: ئێستاکه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق شه‌ڕێکی ڕه‌وانی دژ به‌ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێکردوووه‌ هه‌ر بۆیه‌ش ناتوانێت به‌ زۆربێژی دۆستایه‌تیی ئه‌وان وه‌ده‌ست بێنێت.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ تێکڕای ئه‌و کارانه‌ی که‌ ئێستا حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌نجامی ده‌دات ئامانج و ئه‌نگێزه‌ی هه‌ڵبژاردنی له‌پشته‌وه‌یه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: عه‌بادی ده‌بێ له‌ نووری مالیکی سێلفی خۆی وانه‌ بگرێته‌وه‌ که‌ به‌ پێکهێنانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌ ده‌یویست ده‌نگی عه‌ره‌به‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ربگرێت به‌ڵام ته‌نانه‌ت ده‌نگێکی ئه‌هلی سوننه‌شی وه‌ده‌ست نه‌هێنا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "بغداد نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12060

Your Comment

You are replying to: .
captcha