به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێلکسانده‌ر وێندیکتۆف بریکاری ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ڕووسیا به هه‌واڵده‌ریی ڕیانووستی وت: به‌رده‌وام بوونی ته‌داخول کردنی وڵاتانی بیانی ڕێگری کردوووه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسایش له سووریا بۆ نموونه له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل 20 بنکه‌ی سه‌ربازی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه دامه‌زراوه.
ناوبراو فراوان کردنی توانای سه‌ربازیی کوردی سووریا له لایه‌ن ئه‌مریکاوه به هۆکار ده‌زانێت بۆ هاندانی تورکیا له‌مه‌ڕ هێرشی سه‌ربازی بۆ عه‌فرین.
وێندیکتۆف زیادی کرد: توانای سه‌ربازیی کورد به چه‌کی پێشکه‌وتوو زیادی کردوووه. پێدانی چه‌کی پێشکه‌وتوو به کورد و هاندانی هه‌ستی جیایی‌خواز له نێوان کورده‌کان قه‌ناعه‌تی به تورکیا هێنا هێرشی سه‌ربازی له عه‌فرینی باکووری سووریا ده‌ست‌پێبکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment