به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌ره‌فات که‌ره‌م له‌وباره‌یه‌وه گوتوویه‌تی: کورد هه‌موو داواکانی به‌غدای جێبه‌جێ کرد به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه به‌غدا دژ به کورد کار ده‌کات.
ناوبراو زیادی کرد: ده‌بێت سه‌رکرده کورده‌کان بڕیار بده‌ن له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق بکشێنه‌وه و ئه‌وه‌ش له سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه بگره تا ساکارترین فه‌رمانبه‌ری کورد له به‌غدا ده‌گرێته‌وه یان بژارده‌ی دووهه‌م ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان له عێراق به ته‌واوه‌تی بایکۆت بکه‌ن.
عه‌ره‌فات که‌ره‌م گوتیشی: ڕێککه‌وتنی نێوان حیزبه کوردستانییه‌کان له‌سه‌ر به‌کارهێنانی یه‌ک له‌و دوو بژارده‌یه دژواره.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الموقف العراقی"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment