دوو بژارده‌ی کورد له‌ به‌رانبه‌ر به‌غدا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: کورد ئێستا له‌ به‌رانبه‌ر به‌غدا دوو بژارده‌ی له‌ به‌رده‌مدایه‌ یه‌کیان ئه‌وه‌یه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق بکشێته‌وه‌ و دووهه‌م ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌و وڵاته‌ بایکۆت بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌ره‌فات که‌ره‌م له‌وباره‌یه‌وه‌ گوتوویه‌تی: کورد هه‌موو داواکانی به‌غدای جێبه‌جێ کرد به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه‌ به‌غدا دژ به‌ کورد کار ده‌کات.

ناوبراو زیادی کرد: ده‌بێت سه‌رکرده‌ کورده‌کان بڕیار بده‌ن له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق بکشێنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش له‌ سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه‌ بگره‌ تا ساکارترین فه‌رمانبه‌ری کورد له‌ به‌غدا ده‌گرێته‌وه‌ یان بژارده‌ی دووهه‌م ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان له‌ عێراق به‌ ته‌واوه‌تی بایکۆت بکه‌ن.

عه‌ره‌فات که‌ره‌م گوتیشی: ڕێککه‌وتنی نێوان حیزبه‌ کوردستانییه‌کان له‌سه‌ر به‌کارهێنانی یه‌ک له‌و دوو بژارده‌یه‌ دژواره‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الموقف العراقی"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12047

Your Comment

You are replying to: .
captcha