بهپێی ههواڵی کوردپرێس، دەقی ڕوونکردنەوەی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان:
سەبارەت بەو زانیارییە نادروستانەی کە لە چەند ماڵپەڕ و ناوەندێکی میدیایی لە سەر زاری پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا بەناوی ڕەسووڵ رازی بڵاو کراونەتەوە کە گوایە پارتی ٣٥٠ هەزار فەرمانبەری وەهمی لە حکوومەتدا هەیە و مووچەکانیان وەردەگرێت، سەرلەبەریان زانیارییی نادروست و وەهمین و بۆ خەڵکی عێراق بە گشتیی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتیی ڕادەگەینین کە ئەم زانیارییە نادروستانە هەوڵێکی پڕ لە چەواشەکارین، زانیارییەکانی ئەو پەرلەمانتارە خۆی وەهمییە و تەنیا بۆ خۆدەرخستن تۆمەتی داوەتە پاڵ پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵە نادروستانە لە لایەن رەسوڵ رازی و هاوشێوەکانی بۆ سەرنج لادانی خەڵکە لەو گەندەڵییە زۆر و زەوەندانەی لە کەرتەکانی سوپا و کارەبا و پڕۆژە وەهمییەکانی دیکەی خزمەتگوزاری لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق پەردەپۆش دەکرێن کە مەزندەدەکرێت سەدان ملیار دۆلاری لێ بەهەدەر درابێت و پارەکەیش چووەتە سەر حیسابی بەرپرسان و گیرفانی ئەو جۆرە بوختانچیانە و هاوشێوەکانیان، هەروەها هەوڵ دەدەن بەم جۆرە تۆمەتانە زیاتر گرفت بخەنە بەردەم چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەولێر و رەوشەکەش ناسەقامگیرتر بکەن، بۆ ئەوەی خۆیان لە ئاوی لێڵدا ماسی زیاتر بگرن.
لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا سیستەمی بایۆمەتری بۆ تۆماری فەرمانبەران ئەنجام درا، هەرێمی کوردستان کار بە گوێرەی یاسا دەکات و فەرمانبەران موڵکی ڕاستەقینەی حکوومەتن نە وەک هی حزبەکان بن.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment