قوباد تاڵەبانی: بەغدا هیچ هەنگاوێكی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەناوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕای‌گەیاند كە حكوومەتی عێراقی هیچ هەنگاوێكی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەناوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی ڕۆژی چوارشەممە ڕاشی‌گەیاند كە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند جارێک باسی لەوە كردوووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، بەڵام ئەوە تەنیا قسە بوووە و "هیچكام لە قسەكانی نەكردوووە بەكردار".

قسەكانی جێگری سەرۆكی حكوومەتی لە میانی مەراسیمێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا بوو لە شاری هەولێر كە ئەوەشی راگەیاند نەناردنی مووچە لە لایەن عێراقەوە لە كاتێكدایە كە ئەوان وەک حكوومەتی هەرێم هەوڵی زۆریان داوە لەگەڵ بەغدا رێك بكەون ‌و كێشەكان چارەسەر بكەن.

قوباد تاڵەبانی هەروەها رای‌گەیاند: حكوومەتی هەرێم دەرگای هەموو وەزارەتەكانی بۆ لیژنەكانی وردبینی بەغدا كردۆتەوە و كاری لیژنەكانیش بە باشی ڕۆشتووەتە پێشەوە، بەڵام ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبوووە.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12037

Your Comment

You are replying to: .
captcha