هاوکاریی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزی عێراقی له‌ که‌رکووک ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ له‌لایه‌ن هیچ لایێكه‌وه‌ داوایان لێكرابێت بۆ دروست كردنی ژووری هاوئاهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌ شاری كه‌ركوک به‌ به‌شداریی هێزی پێشمه‌رگه‌ ‌و سوپای عێراق ‌و لایه‌نی ئه‌مریكی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: "له‌لایه‌ن هیچ لایێک داواكاری له‌و جۆره‌ ئاڕاسته‌ی وه‌زارته‌كه‌مان نه‌كراوه‌ بۆ دروست كردنی ژووری هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌ شاری كه‌ركووک به‌ به‌شداریی هێزی پێشمه‌رگه‌ ‌و سوپای عێراق‌ و لایه‌نی ئه‌مریكی".

به ‌بڕوای بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دروست كردنی ژووری هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌ شاری كه‌ركووک پێویستی به‌ ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خت هه‌یه‌‌ و گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ژوورێكی له‌و جۆره‌ دروست بكرێت ده‌بێت پێشتر ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش بۆ هه‌موو ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بێت نه‌ک به‌ ته‌نیا له‌ شارێكدا ئه‌و كاره‌ بكرێت".

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 27-2-2018 ڕێبوار ته‌ها په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌ڤانیدا له‌ شاری كه‌ركووک ڕای‌گه‌یاندبوو حكوومه‌تی عێراق و لایه‌نی ئه‌مریكی ڕه‌زامه‌ندییان نیشان داوه‌ له‌وه‌ی له‌ شاری كه‌ركووک به‌ به‌شداریی هێزی پێشمه‌رگه‌ ژووری هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش دروست بكرێت و هه‌روه‌ها گوتبووی "ماوه‌ی 15 ڕۆژه‌ نووسراوی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كراوه‌ به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ نوێنه‌ری بۆ ژووره‌كه‌ دیاری نه‌كردوووه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12032

Your Comment

You are replying to: .
captcha