هێزێکی عێراقی بۆ ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک دەچنە کەرکووک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامەی «العربی الجدید»ی لەندەن دەڵێت هێزێکی عێراقیی بۆ ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک لە کەرکووک دەچنە ئەو شارە و پێشمەرگەش پاڵپشتییان لێدەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی «العربی الجدید» دنووسێت: دەوڵەتی فیدراڵ بە ئامانجی دابین کردنی ئاسایش لە کەرکووک هێزێک بۆ ئەو شارە دەنێرێت و بۆ ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنەکەش پێشمەرگە بەکار دێنن و ژووری هاوبەشی ئۆپەراسیۆن پێکدێنن.

شایانی باسە کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سێشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: کەرکووک شاری پێکەوە ژیانە و بەغدا بۆ ئاسایشی ئەو شارە هەوڵ دەدات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12027

Your Comment

You are replying to: .
captcha