بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلما ئیرماک، نوێنەری حەکاری لە پەرلەمانی تورکیا و سەربە پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) کە بۆ ماوەی ساڵێکە لە زیندانە، ئەمڕۆ لە دانیشتنی دادگەی پێداچوونەوە بە ئامادەبوونی پارێزەرەکانی، ١٠ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا.
داواکاری دۆسیەکەی ناوبراو، تۆمەتی "رێنوێنی کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان" و "بانگەشە کردن بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان"ی خستە پاڵی.
پارێزەری ئیرماک ناڕەزایەتی خۆی بۆ حوکمی دادگا دەربڕی بەڵام دادگای پارێزگای غازی عەنتاب قبووڵی نەکرد و حوکمەکەی جێبەجێ کرد.
سەرچاوە: فورات نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment