بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم رەت كردنەوەی باڵوێزی عێراق لە كاتێكدایە، ماوەیێكە دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە، بەغدا لە هەوڵی كڕینی ئەو سیستەمە مووشەكییەیە لە رووسیا و لەو بارەشەوە ئەمریكا هۆشداری دایە عێراق.
حەیدەر مەنسوور هادی عەزاوی لە میانی لێدوانێكی رایگەیاند، هیچ شاندێكی وڵاتەكەی سەردانی مۆسكۆیان نەكردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا لەبارەی ئەو سیستەمە مووشەكییە گفتوگۆ بكەن و ئەوەی لەو بارەوە هەیە تەنیا دەنگۆیە.
پێشتر حاكم زاملی سەرۆكی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە پەرلەمانی عێراق ئەوەی راگەیاندبوو كە وڵاتەكەی سەرقاڵی كڕینی سیستەمی مووشەكی ئێس 400 لە رووسیا.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment